کێشهەڵگرتنی قارەمانی ئاسیا و گەیشتن بە پلەی شەشم بە پێی خانمە وەرزشوانێکی ئێرانی

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش


May 07, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ خانمە وەرزشوانێکی نەتەوەیی ئێران پلەی شەشمی کۆڕی Bی لە دەستەی 59 کیلۆگرامدا و لە پێشبڕکێیەکانی قارەمانی ئاسیای بەدەستهێنا.

 

لە دووهەمین ڕۆژی پێشبڕکێیەکانی کێشهەڵگرتنی قارەمانی ئاسیای کووریای باشوور، خاتوو ڕێحانە کەریمی وەکوو تەنیا نوێنەری ئێران بەشداری ئەو پێشبڕکێیانەی کردووە و پلەی شەشمیشی  بەدەست هێناوە.

 

خاتوو کەریمی لە کۆڕی Bی و تایبەت بە دەستەی 59 کیلۆگرام کێشی هەڵگرت و یەک زەرپ بە هەڵگرتنی 75 کیلۆگرام پلەی شەشمی بەدەست هێنا و لە دوو زەرپدا بە هەڵگرتنی کێشی 100 کیلۆگرام پلەی پێنجمی دەست کەوت و سەرجەم بە ڕیکوردی 175 کیلۆگرام پلەی شەشمی بەدەست هێنا.

 

پێشتر ڕیکۆری دووزەرپی گەورەساڵانی ئێران و تایبەت بە دەستەی 59ی خانمان، کێشی 95 کیلۆگرام بوو کە بە پێی خاتوو فاتیمە کەشاوەرز تۆمار کرا بوو کە ئێستاکە ئەو ڕیکۆردە بە پێی خاتوو ڕیحانە کەریمی شکاوە.