​ مەرگی ڕاهێنەری پێشووی تیپی نەتەوەیی شاخەوانی بە هۆی داکەوتنی بەرد لە بەرزاییەکانەوە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش


May 07, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ موحەمەد قەدەمی بەرپرسی ڕێخراوەی مانگی سووری پارێزگای لورستان ڕایگەیاند: حوسەینی عەزیمی شاخەوانی پێشەنگ و ڕاهێنەری تیپی نەتەوەیی شاخەوانی ئێران ، بە هۆی داکەوتنی بەرد لە بەرزاییەکانی ناوچەی شیرزی کوهدەشت گیانی خۆی لەدەست داوە. 
 
ئەو شاخەوانە پیشەییە ڕۆژی ڕابردوو لە دۆڵی شیرزی کوهدەشتی پارێزگای لورستان لەکاتی سەرکەفتن بەسەر بەرزاییەکانی ناوچەی شیرزدا، بە هۆی داکەوتنی بەرد لە بەرزاییەکانەوە، ئەوا ناوبراویش لە بەرزاییەکانەوە داکەوتووە و لە هەمان کاتیشدا گیانی لەدەست داوە.
 
خوالێخۆشبوو عەزیمی تەمەنی 48 ساڵ بوو وەکوو باشترین ڕاهێنەر و هیمالیاپێوی ئێرانی نێوی لێ دەبرا.