زانیاریی نوێ لەبارەی بڕی بەشەخۆراكەوە ئاشكراكرا

(0) / / اقتصادی / زایەڵە بەشەخۆراک


May 07, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وەزارەتی بازرگانیی عێراق كە بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتییان دابین و دابەشدەكات، بڕی خۆراكی تایبەت بەو پڕۆژەیەی ئاشكراكرد و باسی بڕینی بەشەخۆراكی كەسانێكی دیاریكراو دەكات.
 
لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت، “بڕێكی زۆر خۆراك و خواردەمەنی بۆ بەشەخۆراكی هاوڵاتییان كۆگاكراون كە بەشی چەند مانگێك دەكەن و لە كۆگاكانی وەزارەتی بازرگانیدا لە پارێزگاكان ئەمباركراون”.
 
لەبارەی بەئەلیكترۆنیكردنی فۆرمی بەشەخۆراكەوە، وەزارەتی بازرگانی رایگەیاند، بەشەخۆراكی ئەو هاوڵاتییانە دەبڕدرێت كە وڵات بەجێدەهێڵن، چونكە تیمی گەڕۆكی وەزارەتی بازرگانی هاوڵاتییان بەسەردەكەنەوە و دەبێت هاوڵاتییان بەڵگەنامەكانیان بۆ تیمەكان بخەنەڕوو، بۆ ئەوەی بەشەخۆراكی مانگانەیان بەردەوامبێت.