رێککەوتنی هەناردەکردنی نەوت لەگەڵ بەغدا لە قازانجی کوردە

(0) / اقتصادی


May 07, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزیری دارایی هەرێم رایگەیاند، گەشبینە بە باشتربوونی بژێوی هاوڵاتیان و دەشڵێت، " رێککەوتنی هەناردەکردنی نەوت لەگەڵ بەغدا لە قازانجی کوردە."
ئەمڕۆ یەکشەممە حکومەتی  هەرێم لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئاوات جەناب وەزیری دارایی هەرێم گەشبینە بە باشتربوونی بژێوی هاوڵاتیان.
باسی لەوەشکردووە، ڕێککەوتنی هەناردەکردنی نەوت لەگەڵ بەغدا، بە قازانجی کوردە.

لە ٢٥ـی ئادار وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، سکاڵاکەی دادگای پاریسی لەسەر دۆسیەی نایاسایی بوونی هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ تورکیا بردوەتەوە، دواتریش هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بۆ تورکیا راگیرا.

لە ٤ـی نیسانیشدا، دوای ١٠ ساڵ لە ئابووری سەربەخۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی  هەرێم کۆبوونەوە و رێککەوتنی رادەستکردنی نەوتی هەرێمیان بە بەغدا واژۆکرد.

لە ساڵی ٢٠١٤ حکومەتی هەرێم ئابوری سەربەخۆی راگەیاند و دەستی کرد بە فرۆشتنی سەربەخۆی نەوت.