ئاریان تاوگۆزی بۆ زایەڵە: بەمەبەستی سەرخستنی بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە نوسراوێکمان ئاراستەی وەزارەتی بازرگانی عێراق کرد

(0) / / گفتگو / زایەڵە ئاریان تاوگۆزی هەڵەبجە


May 08, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئاریان تاوگۆزی ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند،بەمەبەستی سەرخستنی بە پارێزگاکردنی شاری هەڵەبجە و لە ڕێگەی لێژنەی  ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی لە پەرلەمانی عێراق  نوسراوێکی فەرمیمان ئاراستەی وەزارەتی بازرگانی عێراق  کرد بۆیەکەم، گۆڕینی بنکەی دابەشکردنی خۆراکی هەڵەبجە بۆ لقی کۆمپانیای دابەشکردنی خۆراک لە پارێزگای هەڵەبجە.

وتیشی، دووەم، کاراکردنی لقی کۆمپانیای گشتی دابەشکردنی خۆراک لەپارێزگای هەڵەبجە، چونکە لقی ئەو کۆمپانیایە تا ئێستا بەهۆی کەمیی فەرمانبەرەوە کارا نەکراوە.سێیەم، دامەزراندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دانەوێڵە و ئارد لەو پارێزگای هەڵەبجە.چوارەم، دامەزراندنی بەڕێوەبەرایەیی گشتیی بازرگانیی دانەوێڵە و دروستکردنی سایلۆیەک لە پارێزگای هەڵەبجە.پێنجەم، دامەزراندنی بەڕێوەبەرایەتی چاودێریی بازرگانی لە پارێزگای هەڵەبجە. 

کامەران کەریم