1 / 4
2 / 4
3 / 4
4 / 4

(0) / / فرهنگی / زایەڵە ڤینۆس تۆفیق زەینی نیشتمان


May 08, 2023

قەبارەی فۆنت:

‎زایەڵە - ‎لە هۆڵی گەلەری ئێستا لە کارگەی کەلتور لە شاری سلێمانی ، پێشانگەی شێوەکاریی ” زەینی نیشتمان” بۆ هونەرمەندی شێوەكار بەهایدین، کرایەوە.

 

‎لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ زایەڵە ، هونەرمەند بەهایدین وتی :  لە سی ساڵی رابردوودا ئەمە یەكەمین پێشانگەی لەم جۆرەیە لە سلێمانی بیكەمەوەو تێیدا ٩٠ كاری هونەریی ئەبستكرات و مۆدێرنم نمایش كردووەو خۆشحاڵم كە بە جۆرێكی جیاواز مێژووم تێكەڵی كارەكانم كردووەو لەم پێشانگەیەدا پێشانی نەوەی نوێ دەدەمەوە لە كوردستان و بەتایبەت لە شاری سلێمانی .

 

‎ شایەنی باسە پێشانگەكە بۆ ماوەی مانگێك ،واتە تا رۆژی ٢٠٢٣/٦/٦ لەناو كارگەی كەلتور لەشاری سلێمانی كراوە دەبێت.

 

ڤینۆس تۆفیق