ئێلێنی کاپۆجیانی ڕاهێنەری خەڵکی یۆنان، وەکوو ڕاهێنەر بۆ تیپی باسکەی خانمانی ئێران هەڵبژێردرا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش باسکە ئێران


May 08, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ کەمتر لە یەک حەوتەی ماوەتە دەسپێکی ڕاهێنانەکانی تیپی نەتەوەیی باسکەی خانمانی ئێران، کە فیدراسیۆنی باسکەی ئێران خانمە ڕاهێنەرێکی یۆنانی وەکوو ڕاهێنەر بۆ‌تیپی نەتەوەیی باسکەی خانمانی ئێران هەڵبژاردووە، سەرەڕای ئەوەش ئەندامانی فەنی بۆ تیپی نەتەوەیی هەڵبژێردرا و ناسێندرا.
ڕاهێنانەکانی تیپی نەتەوەیی باسکەی خانمانی ئێران لە 21ی مانگی گوڵانەوە بە مەبەستی ئامادەبوونی خانمە ورزشوانەکان بۆ پێشبڕکێیەکانی کاپی ئاسیا دەستپێدەکات.
 
خاتوو فەریدە هادەڤی(بەرپرسی گشتی تیپە نەتەوەییەکان)، شایستە موتەشەرعی(ڕاهێنەر) نیکا بیک لیکلی(یارمەتیدەری ڕاهێنەر) و خاتوو (فەریبا تاهیرپوور)یش وەکوو سەرپەرشتی تیپی باسکەی خانمانی ئێران هەڵبژێردران.
 
ئەندامان و یاریزانانی تیپی نەتەوەیی ئێران دەبێ ڕۆژی 20ی مانگی گوڵان لە هۆڵی باسکەی ئازادی شاری تاران ئامادە بن و خۆیان بناسێننە سەرپەرشتی تیپی نەتەوەیی خانمانی ئێران.