تیپی نەتەوەیی هۆکی سەرسەهۆڵی خانمانی ئێران، پلەی جێنشینی قارەمانی ئاسیای بەدەستهێنا

(0) / / ورزش / زایەڵە ئاسیا ئێران خانمان وەرزش


May 08, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ تیپی نەتەوەیی هۆکی سەرسەهۆڵی خانمانی ئێرانی لە دوایین دیداری پێشبڕکێیەکانی هۆکی سەرسەهۆڵی قارەمانی ئاسیا بەرانبەر بە تیپی تایلەند و بە ئاکامی 3 بەر 1 یارییەکەی دۆڕا و گەیشتە پلەی جێنشینی قارەمانی.
 
یاریزانە نەتەوەییەکانی وەرزشی هۆکی سەرسەهۆڵی ئێران، سێ ساڵ پاش دەسپێکی ڕاهێنان و چالاکی لەو وەرزشەدا ئەوا بۆ یەکەمینجار بەشداری پێشبڕکێیەکانی قارەمانی ئاسیا دەکەن.
 
شایانی ئاماژەیە تیپی نەتەوەیی ئێران لە پێشبڕکێیەکانی قارەمانی ئاسیا شکستی بە تیپەکانی هێند، کووەیت، قێرقیزستان، ئێمارات و سەنگاپوور هێنا.