فووتساڵی قارەمانی ئاسیا و ئوقیانووسیەی نەژنەوایان/ تیپی نەتەوەیی ئێران گەیشتە قۆناخی فیناڵ

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش


May 08, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ‌تیپی نەتەوەیی فووتساڵ(یاری تۆپی پێ لە شوێنێکی سەرگیراوەدا)ی پیاوانی نەژنەوای ئێرانی لە قۆناخی نیوە دوایینی پێشبڕکێیەکانی قارەمانی ئاسیا و ئوقیانووسیە شکستی بە تیپی ژاپۆن هێناوە و ئیزنی بەشداری قۆناخی فیناڵی پێدراوە.
 
لە قۆناخی نیوەدوایینی چوارمین خول لە پێشبڕکێیەکانی قارەمانی فووتساڵی 2023ی نەژنەوایان، ڕۆژی یەکشەممە 17ی مانگی گوڵان دوو دیدار بەڕێوەچوو و تیپەکانی ئێران و کووەیت بۆ قۆناخی فیناڵ سەرکەفتن.
یاریزانە نەژنەواکانی ئێرانی بە ئاکامی 3 بەر 0 شکستیان بە تیپی ژاپۆن هێنا و تیپی کووەیتیش بە ئاکامی 6 بەر 3 شکستی بە تیپی نەتەوەیی عێراق هێنا.
 
ئێران لە فیناڵی ئەو خولە لە پێشبڕکێیەکان کاتژمێر 17ی ڕۆژی سێشەمە 19ی مانگی گوڵان لەگەڵ تیپی کووەیت دەکەونە کێبەرکێ و تیپەکانی عێراق و ژاپۆنیش بۆ بەدەستهێنانی پلەی سێهەمی ئەو پێشبڕکێیانە پێکەوە کێبەرکێ ئەدەن.