1 / 5
2 / 5
3 / 5
4 / 5
5 / 5

(0) / / عكس / زایەڵە باشماخ محەمەد تاهیر ڕەشید


May 09, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دەروازەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ لەڕاگەیەنراوێکدا  ئاشکرایکرد، عەمیدی ماف پەروەر محەمەد تاهیر ڕەشید  سەرپەرشتیاری کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ ولێپرسراوی بنکە سەربازیەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ پێشوازی کرد لە بەڕێز  ئاغای محەمەدی مەحمودیان  سەرکۆنسوڵگەری گشتی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سلێمانی.

بە گوێرەی ئەم ڕاگەیێندراوە؛ لەلایەن بەڕێز سەرپەرشتیاری کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ەوە پیرۆزبای لەبەڕێزیان کرا لە پۆستە نوێیەکەیاندا  هیوایان خواست بەهەم ئاهەنگی کاربکرێت بۆ بەرەوپێش چوونی بواری ئابووری و بازرگانی و گەشتیاری و هەروەها باس لە گرنگی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ کرا و پاشان سەردانی مەرزی باشماخ دیوی ئێرانیان کرد لەلایەن بەڕێزان ( دکتۆر اسماعیل احمدی / قائیم قامی شاری مەریوان )  و (ئاغای مەلەکی/ بەڕێوەبەری مەرزی باشماخ دیوی ئێران )و( ئاغای حق پەنا /بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ دیوی ئێران )  پێشوازیان لێ کراو سەردانی گۆڕەپان و شوێنەجیاکانیان کردو پاشان  کۆبوونەوەیەک ئەنجام درا بەمەبەستی پتەوکردنی پەیوەندیەکانی هەردوولاو

 بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەکاروبارە بازرگانی و گەشتیاریەکان و چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکان و کارکردن بەهەم ئاهەنگی لەپێناو باشترکردنی بواری ئابووری و بازرگانی لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ و لەلایەن بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سوپاس و دەست خۆشیان هەبوو بۆ بەڕێز سەرپەرشتیاری کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ هەرێمی کوردستان کە هەمیشە هاوکاربوون بۆزیاتر گەشە پێدانی بواری ئابووری و بازرگانی و گەشتیاری و هەروەها بەڕێز ( عمیدی ماف پەروەر / محمد طاهر ڕەشید) سەرپەرشتیاری کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ سوپاس و دەست خۆشی هەبوو بۆ سەرجەم بەڕێوەبەر و لێپرسراو فەرمانبەرانی  کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ کە بەردەوام شەو و ڕۆژ ماندونەناسانە بەیەک تیم  لە خزمەتی هاوڵاتیان و شۆفێران و بازرگاناندان هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواستن .

کامەران کەریم