سێ ڕیکۆردی ئێران لە جامی نەتەوەکانی ئاسیا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئێران


May 09, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تیپی نەتەوەیی وڵاتی ئێران لە مێژووی جامی نەتەوەکانی ئاسیا سێ ڕیکۆردی تایبەتی بەدەستهێناوە.

هەژدەهمین خولی پێشبڕکێیەکانی تۆپی پێ جامی نەتەوەکانی ئاسیا پاش یەک ساڵ دواخستنەوە، لە ڕێکەوتی 12 ژانڤییەی ساڵی 2024(22ی سەرماوەز تا 21 بەفرانباری 1402ی هەتاوی) لە وڵاتی قەتەردا بەڕێوەدەچێت.

لە نزیکبوونەوە لە ڕێوڕەسمی هەڵبژاردن ئەو یارییانە، ماڵپەڕی کونفیدراسیۆنی تۆپی پێ ئاسیا (AFC) بەئاماژە کردنەسەر ئامادەیی هەنێ لە تیپەکان بۆ پێشبڕکێیەکانی جامی ئاسیا نووسیویەتی: تیپی نەتەوەیی ئێران و کووریای باشوور بۆ پانزدەهمین خولە کە بەشداری جامی نەتەوەکانی ئاسیا دەکەن و لەو بوارەدا بە جۆرێک ڕیکۆرددارن.

تیپی ئێران لە 68 دیداردا چووەتە گۆڕەپانی پێشبڕکێ، کە ئەمە وەکوو زۆرترین یاری تیپێک لە مێژووی پێشبڕکێیەکاندا دێتە ئەژمار، هەروەها تیپی نەتەوەیی ئێران تەنیا تیپێکە کە لە سێ خولی یەک لە دوای یەک(لەساڵەکانی 1968، 1972،1976) گەیشتووەتە پلەی قارەمانی، بەڵام ژاپۆن بە هۆی بەدەست هێنانی 4 قارەمانییەوە وەکوو پڕشانازیترین تیپ نێوی لێ دەبرێت.

هەڵبژاردنی جامی نەتەوەکانی ئاسیای 2023 لە کاتژمێر 14:30 بە کاتی ئێران و ڕۆژی پێنجشەمەی ئەم حەوتەیەی کە تێداین لە هۆڵی"کاتارا ئۆپڕا هاوس"ی شاری دۆحێ وڵاتی قەتەر بەڕێوەدەچێت، هۆڵێک کە میوانداری، هونەرمەندان و مۆسیقارانی زۆر بووە و هونەری نەژیرڤانی کۆن و نەریت و مودێڕن و نوێ تێدا بەزۆری بەکارهێنراوە.