زایەڵە ـــ لیۆنێل مێسی و ئەرجەنتین قارەمانی جامی جیهانی وەکوو باشترین وەرزشوان و باشترین تیپی ساڵ لە ڕێوڕەسمی خەڵاتە وەرزشییەکانی جیهانی(laureus) هەڵبژێردران.
مێسی یەکەمین و تەنیا وەرزشوانێکە کە لە ماوەی یەکساڵدا هەموو خەڵاتە تاکەکەسیەکان و تیپیەکانیش دەباتەوە، هەروەها ناوبراو تەنیا یاریزانی تۆپی پێیە کە بۆ دووجار ئەو خەڵاتە دەباتەوە.
خەڵاتی باشترین خانمی وەرزشوانی جیهانیش بەخشرا بە خاتوو(جامائیکایی ــ شلی ئان فریزر پراس) ناوبراو لە پێشبڕکێیەکانی قارەمانی ڕاکردنی جیهانی عینوانی پاڵەوانێتی جیهانی بۆ وەرزشی ڕاکردنی 100 مەتری خانمان بەدەست هێناو هەروەها یەکەم خانمێکە کە لە پێشبڕکێیەکانی قارەمانی تاکەکەسی جیهاندا پێنج مەداڵی زێڕی بەدەستهێناوە. ئەو خانمە وەرزشوانە کە 36 ساڵ تەمەنیەتی زیاتر لە هەر وەرزشوانێکی دیکە عینوان و پلەی تایبەت بە ڕاکردنی خێرای جیهانی بەدەست هێناوە.
کریستین ئێریکس پاش گەڕانەوە بۆ یاری تۆپی پێ، پاش تووشبوون بە کارەساتی کەمکاری دڵ و وەستانی دڵ و چاک بوونەوەی، لە ڕێکەوتی 2020دا، خەڵاتی باشترین گەڕانەوە بۆ جیهانی وەرزشی پێ بەخشرا.
کارلۆس ئالکاراز، پیاوی ژمارە 2ی تێنیسی جیهان پاش ساڵی 2022، خەڵاتی باشترین سەرکەفتنی پێ بەخشرا، ناوبراو ئەو کاتەی کە عینوانی قارەمانی (us open)ی بەدەستهێنا تەنیا 19 ساڵ تەمەنی بوو و وەکوو پیاوی ژمارە یەکی تێنیسی جیهان نێوی لێدەبرا.