فرۆشی مەداڵی ئۆڵومپیک بۆ دابین کردنی بژێوی بنەماڵە

(0) / / ورزش / زایەڵە ئۆلۆمپیک بژێوی


May 10, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ یەکەمین مەداڵهێنەری ئۆڵۆمپیکی وڵاتی بوتسوانا دەیهەوێت مەدڵی خۆی بفرۆشێت.

ناجیل نامۆس خاوەنی مەداڵی زێوی ئۆڵۆمپیکی 2012 لە ڕاکردنی 800 مەتردا، دەیەوێت مەداڵەکەی خۆی کە وەکوو یەکەمین مەداڵی ئۆڵۆمپیکی بوتسوانایە بیفرۆشێت.

ناوبراو بە مەبەستی دابینکردنی بژێوی بنەماڵەی و هەروەها پاش بایکۆتکردنی بە هۆی دۆپینگەوە ئەو بڕیارەی داوە.

 

نەو وەرزشوانە ئەفریقییە دەڵێت: دۆسییەی دۆپینگی من لە بواری ماڵییەوە زۆر ماندوی کردم و ئێستاکە تەنیا سەرمایەی من هەمان مەداڵی ئۆڵۆمپیکی 2012 ـەیە.

 

ناوبراو وتیشی: ئەمن لەگەڵ کەسانی زۆر قسە و باسم کردوون و پێم گوتن بە هەر شێوازێ کە بۆیان دەکرێ پاڵپشتی لە من و بنەماڵەکم بکەن.

من لەگەڵ تیپێکدا دیدار و گفتۆگۆم کردوون کە دیانهەوێت مەداڵەکەم بە بڕی 4.5 ملیۆن پارەی بوتسوانا واتا 340 هەزار دۆلار بکڕن، بەڵام پاش بڵاوبوونەوەی بەڵگەفیلمێ لەبارەی چۆنیەتی ژیان بەسەر بردنی منەوە، نرخی مەداڵەکە تا 7.5 ملیۆن بەرز بوویەوە.

 

زیندوو مان و ژیان بەسەربردنی وەرزشوانێک لە وڵاتی بوتسوانا زۆر ئەستەمە.

 

حەوتەی ڕابردوو نامۆس بە هۆی دوپینگ کردنەوە بە ماوەی سێ ساڵ بایکۆت کرا و ئۆڵۆمپیکی 2024ی پاریسیشی لەدەست داوە.