خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان بڵاوكرایەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە خشتەی مووچە مووچە


May 10, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی دارایی، خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی بڵاوكردەوە و هەفتەی داهاتوو دەستپێدەكات.

 

وەزارەتی دارایی رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 14ـی ئایار، دەست به دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان دەکرێت و سەرەتا مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەكرێت.

 

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان كەمێك لەمەوبەر بڵاویكردەوە، دابەشكردنی مووچەی تەواوی فەرمانبەر، خانەنشین و مووچەخۆرانی هەرێم ماوەی 18 رۆژ دەخایەنێت و رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 31ـی ئایار، بە دابەشكردنی مووچەی سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم و خانەنشینیی پێشمەرگە، کۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان دەهێنرێت.