زایەڵە - پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر سكاڵای باوكی كچێك تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی كەسیی لەكچێك كردبوو و لەژێر هەڕەشەدا پارەی لێوەرگرتبوو.
دوای ئەوەی باوكی كچێك سكاڵای تۆماركرد كە لەلایەن كەسێكەوە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەو ڤیدیۆ لە كچەكەی دەكرێت و چەند جارێكیش دەستدرێژی كردۆتە سەری، بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕی ڕاسپارد كە بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەی بەپەلە بكەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار.
دوای لێكۆڵینەوەكان و وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە دەستگیربكرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر بڕی دوو دەفتەرو 11 وەرەقەو بڕێك دیناری عیراقیدا كە تۆمەتبار لەژێر هەڕەشەدا لەكچەكەی وەرگرتبوو.
لەئێستادا تۆمەتبار (م،ج،ح لەدایكبووی 2003) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.
کامەران کەریم