نازم ئەلشەریعە بە شێوازی فەرمی ڕاهێنەری تیپی نەتەوەیی کووەیەتی لە ئەستۆ گرت

(0) / / ورزش / زایەڵە کوەیت وەرزش


May 11, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ڕاهێنەری پێشووی تیپی نەتەوەیی فووتساڵی ئێران وەکوو جێنشینی کاکائو لە وڵاتی کووەیتدا هەڵبژێردرا.

سەید موحەمەد نازم ئەلشەریعە پاش جوێ بوونەوە لە تیپی نەتەوەیی وڵاتی عێراق، بە شێوازێکی فەرمی ڕاهێنەری تیپی نەتەوەیی کووەیەتی لە ئەستۆ گرتووە.

ناوبراو لە جامی نەتەوەکانی ئاسیای ساڵی 2022 لەسەر کورسی تایبەت بە وڵاتی عێراق دانیشتبوو و توانی تیپی ئەو وڵاتە بگەینێت تا قۆناخی جامی وەلاوەنانی پێشبڕکێیەکانی ئاسیا.   
ئەو کاتەی کە ناوبراو ڕاهێنەری تیپی نەتەوەیی فووتساڵی وڵاتی ئێرانی لە ئەستۆدا بوو، تیپی ئێران دوو قارەمانی جامی نەتەوەکانی ئاسیا و هەروەها پلەی سێهەمی جامی جیهانی ساڵی 2016 بەدەستهێنا.

ڕاهێنەری پێشووی تیپی فووتساڵی ئێران نزیکەی یەک حەوتەیە گەیشتووەتە وڵاتی کووەیت و چاوەڕوانی ئیزنپێدان بۆ دەسپێکی کار و چالاکی خۆی لە لایەن بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە بوو. کە وادیارە ئەو کێشەیە چارەسەر بووە.