حوسەینی: ڕیکۆردگەلێکی باشم تۆمار کرد/ لە پێشبڕکێیەکانی دیکەدا قەرەبووی دەکەمەوە

(0) / / ورزش / زایەڵە ئێلهام حوسەینی ئێران


May 11, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ  خانمە وەرزشوانێکی نەتەوەیی ئێران دەڵێت: بێگومان لە پێشبڕکێیەکانی دیکەی ئاسیا، قەرەبوویی کارکردی ئێستای دەکاتەوە و هەوڵ ئەدات باشترینەکان بەدەست بهێنێت.

خاتوو ئێلهام حوسەینی لەبارەی ئامادەبوونی بۆ پێشبڕکێیەکانی قارەمانی ئاسیا و کێشگەلێک کە لەم پێشبڕکێیانەدا بەرزی کردەوە دەڵێت: ئاستی پێشبڕکێیەکان زۆر بەرز بوو و قارەمانە گەورەکانی جیهان و ئۆڵۆمپیک تێدا بەشدار بوون. من ڕاهێنانی زۆرم ئەنجام دابوو و شوکر بۆ خوای گەورە ڕیکۆردی باشیشم تۆمار کرد. من بەڕاسی بۆ بەدەستهێنانی مەداڵ شەڕم کرد. هیوادارم بتوانم لە پێشبڕکێیەکانی دیکەدا ڕیکۆردی باشتر تۆمار بکەم.

ناوبراو سەرجەم ڕیکۆردی پێشووی خۆی تا ڕەقەمی 11 کیلۆگرام بەرز کردەوە و وتیشی من ئەوپەڕی هەوڵی خۆمم داوە تا وەک بتوانم باشترین کێشەکان بەرز بکەمەوە و ڕەقەمگەلێکی باشیش تۆمار بکەم هیوادارم ئەندامان و بەرپرسانی فەنیش لێم ڕازی بن و بێگومان بۆ پێشبڕکێیەکانی دیکە قەرەبووی دەکەمەوە.