سکاڵابردنی ڕووسیا بۆ CAS بۆ قەربووکردنەوەی تێچووی میوانداری لە قارەمانی باڵەی جیهانی

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ڕووسیا کوردستان


May 11, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ فیدراسیۆنی باڵەی ڕووسیا بۆ قەربووی تێچووی میوانداری لە پێشبڕکێیەکانی قارەمانی باڵەی جیهان سکاڵای تۆمار کردووە و ڕادەستی دادگەی نێونەتەوەیی وەرزشی(CAS) کردووە.

ئەلێکساندێر یارمنکو، سکێرتێری فیدراسیۆنی باڵەی ڕووسیا دەڵێت کە ئەو فیدراسیۆنە بە مەبەستی قەرەبووکردنەوەی تێچووی میوانداری لە پێشبڕکێیەکانی جیهانی باڵە، سکاڵای ڕادەستی دادگەی دەستوورە وەرزشییەکان (CAS) کردووە. 

یارمێنکو بە پێگەی هەواڵنێری (تاس)ی ڕووسیا ڕایگەیاند: ئەمە کارێکی درێژخایەنە، هیچکەسێ چاوەڕوانی ئەوە ناکات ئەم کارە خێرا بەڕێوەبڕوات و بەم زوویانە بگاتە ئاکام. 

لە پێشا بڕیار وابوو پێشبڕکێیەکانی باڵەی قارەمانی لە وڵاتی ڕووسیادا بەڕێوەبڕوات ،بەڵام لە یەکەمی مانگی مارسی ساڵی ڕابردوو، فیدراسیۆنی جیهانی باڵە لەبەر بارودۆخی ئۆکراین، بڕیارەکەی خۆی گۆڕی و هەواڵی لە گواستنەوەی ئەو پێشبڕکێیانە بۆ وڵاتی لەهێستان و ئسلۆنی داوە. پاش ئەو ڕووداوە ڕووسیا داواکاری لە فیدراسیۆنی جیهانی باڵە کردووە تاخود قەرەبووی تێچووی میوانداری ئەو پێشبڕکێیانە کە بڕی 80 ملیۆن دۆلارە کاتەوە.