زایەڵە - دەزگای ئاسایشی  هەرێم ڕایگەیاند، باندێکی ( ٣ ) کەسی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزورەوە دەستگیرکران کە کاریان ساغکردنەوەی دراوی ساختە بووە .

بەپشتبەستن بە زانیاری وورد هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور لە ڕۆژی ٢٠٢٣/٥/٩ لەناو قەزای سەیدسادق توانیان سێ تۆمەتبار بە ناوەکانی ( ا ، ت ، م ) ، ( ڕ، ک ، م ) ، ( م ، ڕ ، ح ) دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر بڕی ( پێنج ملیۆن دینار)ی ساختە لە جۆری بیست و پێنج هەزاری و پەنجا هەزاری .

تۆمەتباران لەکاتی ساغکردنەوەی ئەو بڕە پارەیەدا دەستگیرکراون ، لە لێکۆڵینەوەدا دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە و هەرسێ تۆمەتباران بەفەرمانی بەڕێز دادوەر بە ماددەی ( ٢٨١ ) پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ڕوبەڕووی یاسا کرانەوە .

کامەران کەریم