مەرجی سوودمەندبوونی فەرمانبەران و هاوڵاتییانی هەرێم لە قەرزەكانی عێراق

(0) / / اقتصادی / زایەڵە عێراق قەرز فەرمانبەران نەمین مەعرووف


May 13, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بۆ سوودمەندبوونی مووچەخۆران و هاوڵاتییانی هەرێم لەو قەرزانەی كە لە عێراق دەدرێت، پێویستە لقی ئەو بانكانە لە هەرێم بكرێتە و هەژماری بانكی بۆ مووچەخۆران دروستبكرێت و مانگانە لە رێگای كارتەوە مووچە دابەشبكرێت.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بۆ سوودمەندبوونی مووچەخۆران و هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان لەو قەرزانەی لە عێراق دەدرێت پێویستە دابەشكردنی مووچە رێكبخرێتەوە و فەرمانبەران هەژماری بانكییان بۆ بكرێتەوە و مانگانە لە رێگای كارتی بانكییەوە مووچە وەربگرن و بەر لەوەی مووچەكە دەدرێت قەرزەكەی لێوەردەگیرێتەوە و بۆ هاوڵاتییانیش مەرجەكە كەسێك ببێتە (كەفیل)كە مووچەخۆری حكومەت بێت.

ئاشكراشیكرد، لە هەمانكاتدا پێویستە جارێكی دیكە لقی ئەو بانكانە لە هەرێمی كوردستان بكرێنەوە كە قەرز بە هاوڵاتییان و مووچەخۆران دەدات.