زایەڵە ـــ سەجادی پوورحوسەینی نوێنەری ئێران، پێشبڕکێیەکانی جامی جیهانی تیرهاوێشتنی بە بردنەوەی مەداڵی زێڕەوە دەستپێکرد.
لە یەکەمین ڕۆژی جامی جیهانی تیرهاوێشتنی وڵاتی باکۆ و لە کۆتایی قۆناخی سەرەتاییدا و لەبەشی دەمانچەی بادی 10 مەتردا، سەجادی پوورحوسەینی پاش بەدەست هێنانی 538 سەرپشت و پلەی شەشەم، بۆ قۆناخی فیناڵ سەرکەفت.
لە قۆناخی فیناڵیشدا ناوبراو پاش پێشکەش کردنی نومایشێکی باش و تماشایی توانی یەکەمین مەداڵی زێڕی ئێران بەدەستبهێنێت.