تۆمەتبارێك دەستگیر كرا زیاتر لە 58 دەفتەر دۆلاری لە هاووڵاتیان سەندوە

(0) / / اجتماعی / زایەڵە کۆمەڵایەتی سلێمانی


May 13, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، تۆمەتبارێكیان دەستگیر كردوە كە بەفێڵ بڕی 58 دەفتەرو 6 هەزارو 500 دۆلاری لە هاوڵاتیان سەندوە .

لە راگەیەنراوێكدا پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە مامەڵەی لەگەڵ كەسێك كردوە بەوەی 4 كیلۆ ئاڵتونی بۆ بهێنێت بەرامبەر بە 32 دەفتەرو 6500 دۆلار، بەڵام دوای حەواڵەكردنی پارەكە كەسەكە هەڵاتوە .

راشیگەیاندوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانیان دەستپێكردو دوای گەڕان و بەدواچونەكان و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەیوانەوە بدۆزرێتەوەو دەستگیر بكرێت، لەكاتی لێكۆڵینەوەكانیشدا دەركەتوە كە تۆمەتبار چەند دۆسیەیەكی لەسەرە كە هەریەكێكیان چەند بڕێك لەخۆدەگرێت كە لە كەیسێكیاندا بڕی 58 دەفتەرو 6 هەزارو 500 دۆلاری بەفێڵ لە هاوڵاتیان وەرگرتوە، هەروەها بڕی 32 دەفتەرو 6  هەزارو 500 دۆلارو لە دۆسیەیەكی ترداو بڕی 20 دەفتەر دۆلار هەروەها بڕی 6 دەفتەر دۆلار كە لەڕێگەی حەواڵەكردنەوە پارەكەی لێ‌ سەندون .

پۆلیسی سلێمانی ئاشكراشیكردوە، تۆمەتبارەكە بەبڕیاری دادوەر راگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .