بەرپرسێکی گۆڕان بۆزایەڵە لێکیدایەوە؛ هەڵبژاردنەکانی تورکیا و بەرژەوەندیەکانی کورد

(0) / / گفتگو / زایەڵە کورد تورکیا هەڵبژاردن


May 14, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - نزار محمود ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان  بەزایەڵەی  ڕاگەیاند، دیارە هاوڵاتیانی تورکیان ڕولەناوەندەکانی دەنگدان ئەکەن بۆهەڵبژاردنی نوێنەرەکانیان لەپەرلەمان و دیاریکردنی سەرۆکی تورکیا توندترین ڕکابەریش لەنێوان ئەردۆگان و کلچدار ئوغڵوە دیارە کوردە نیشتمان پەروەرەکانی  ئەوڵاتە خۆیان یەکلای کردوەتەوە بۆ کەمال کلچدار ئوغڵو بۆ سەرۆکایەتی دیارە ئەو دوانە یەکێکیان دەر ئەچێت .ئەگەر ئەردۆغان ببێتەوە بە سەرۆک کۆمار نەک وەک پێشو بۆ کورد لە باشورو ڕۆژ ئاواو باکور خراپ ئەبێت بەڵکو هەوڵ ئەدات تۆڵە لەکورد بکاتەوە.بەرامبەر بەو پشتیوانیەی لە کەمال کلیچدار. 

وتیشی،   ئەگەر دەرنەچێت و ڕکابەرەکەی کە کمال کلچدارە سەرکەوێت بەهەموو پێوەرێک بۆ کرد باشتر ئەبێت هیچ نەبێت کۆتای بە دیکتاتۆریەتی ئەردۆغان و پارتی دادو گەشە پێدان ئەهێنێت و لە باکوری سوریا پاشەکشە دەکات کە کوردە کانی ڕۆژ ئاوا لێی سود مەند ئەبن ئەگەر بۆ ماوەیەکیش بێت و چارەسەری کێشەی کوردیش لەباکور نەکات بەڵام پرۆسەی ئاشتی و ئاگر بەست دەست پێدەکاتەوە و کوردستانی باشوریش لە شەڕی تورک بەدور  ئەبێت  و کۆتای بەداگیر کاری لێرەش دەکات .

ڕونیشیکردەوە،  ئەگەر لە حاڵە تێکیش کەئەمە ئەگرێکی ترە ئەگەر هاتو ئەردۆغان نەتیجەی هەڵبژاردنەکانی پەسند نەکرد ئەگەری پشێوی ناوخۆی هەیە و ئەمیش بۆ کورد خراپ نابێت و بگره لەوانەیە بەباش بۆ هەموو کورد بشکێتەوە کەواتە لەهەموو حاڵە تەکاندا  بۆ کورد باشتر وایە کەمال کلیچدار ئۆغڵۆ  .

کامەران کەریم