زایەڵە ـــ تیپی نەتەوەیی شمشێربازی وڵاەی ئێران پاش یەک پلە سەرکەفتن ڕەدەی شەشمی ڕێنکینگی جیهانی بەدەستهێنا.
پێشبڕکێیەکانی جامی جیهانی شمشێربازی لە مەدریدی ئسپانیا بەڕێوەچوو و زۆربەی زۆری تیپە نەتەوەییەکانی جیهان تێدا بەشدار بوون کە تیپی ئێران توانی مەداڵی بۆڕۆنزی پێشبڕکێیەکانی دەست بکەوێت.
فیدراسیۆنی شمشێربازی ڕێنکینگی نوێ تاکەکەسی و هەروەها تیپیشی ڕاگەیاند و لەبەشی تیپیدا، تیپی نەتەوەیی وڵاتی ئێران پاش یەک پلە سەرکەفتن ڕەدەی شەشمی ڕێنکینگی جیهانی بەدەستهێنا.
لە بەشی تاکەکەسیشدا عەلی پاکدامەن گەڕایەوە بۆ کۆڕی 16 یاریزانی یەکەمی ڕێنکینگی جیهانی.