زایەڵە ـــ ئەمیری قەلعەنویی ڕاهێنەری تیپی نەتەوەیی تۆپی پێ ئێران بۆ تەلەفەزیۆنی ئینتەرنەتی کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێ ئاسیا ڕایگەیاند: تیپە ئامادەبووەکان بۆ دوایین قۆناخی جامی نەتەوەکانی ئاسیا بەڕاسی تیپگەلێکی زۆر باشن بە ئامادەیی تەواوەوە بەشداری پێشبڕکێیەکان دەکەن بۆ هەمووشیان ڕێز و حورمەتێکی تایبەتم هەیە، بەڵام ئێمە ئێرانین و هەر لەسەرەتاوە بە هێزێکی تایبەتەوە دەستپێدەکەین.
ڕاهێنەری تیپی نەتەوەیی ئێران وتیشی: ئێران تیپێکی زۆر گەورەیە هەروەها خاوەن یاریزانانێکی گەورەشە و سێ قارەمانی جامی نەتەوەکانی ئاسیاشمان هەیە و ئێستاش لە دۆخێکی باشداین.
دەبێ باشتر هەوڵ بدەین و یاری لە دوای یاری شۆن ئامانجەکانمان کەوین.