زایەڵە ـــ تیپی شەهدابی ئێران لە یەکەمین پێشبڕکێ خۆیدا و لە کێبەرکێیەکانی قارەمانی باڵەی پیاوانی ئاسیا بە ئاکامی 3 بەر 0 شکستی بە تیپی (غازی باشوور) نوێنەری وڵاتی عێراق هێنا.
بیست و سێهەمین خولی پێشبڕکێیەکانی باڵەی قارەمانی یانەکانی پیاوانی ئاسیا ڕۆژی 24ی مانگی گوڵان بە میوانداری وڵاتی بەحرەین دەستی پێکردووە و بە ماوەی 8 ڕۆژ درێژەی هەبوو.
تیپی شەهدابی یەزد وەکوو نوێنەری ئێران بەشداری ئەو پێشبڕکێیانەی کرد و لە یەکم ڕۆژی پێشبڕکێیەکاندا و بەرانبەر بە نوێنەری عێراق کەوتە کێبەرکێ و یارییەکەی بردەوە.
بڕیار وایە تیپی شەهدابی یەزدی ئێران، ئەمڕۆ، ڕۆژی دووشەممە 25ی مانگی گوڵان کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ بە کاتی ئێران، بەرانبەر بە تیپی (کام ئیر)ی نوێنری وڵاتی ئەفغانستان یاری بکات.