مائۆریسیو پوچتینو ڕاهێنەری تیپی چێڵسی لە ئەستۆ دەگرێت

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش چێلسی


May 15, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ مائوریسیو پوچتینۆ بۆ ڕاهێنەری تیپی چێڵسی هەڵبژێردراوە و وادیارە لەگەڵ ئەو یانەیە وێککەوتوون.

ئەم هەواڵە بە پێی(فابێریتزیو رومانۆ) هەواڵنێری بەناوبانگ، بڵاو بووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە دوایین وێککەوتنەکان لە نێوان چێڵسی و پوچتینۆدا ئەنجام بووە و ڕاهێنەری ئەرجەنتینی بەم زوویانە وەکوو ڕاهێنەری تیپی شین پۆشەکانی لەندن دەناسرێت و کارەکەی دەست پێدەکات.

تەلەگرافیش هەواڵی لە وێککەوتنی یانەی چێڵسی لەگەڵ مائۆریسیو پۆچتینۆ داوە بۆ ئەوەی ڕاهێنەری تیپی چێڵسی لەئەستۆ بگرێت. بۆندی نێوان بەم زوویانە واژۆ دەکرێت و ڕاگەیاندنی فەرمیش لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕادەگەینرێت.