پێشنیاز دەكرێت سلێمانی ببێتە دەستەخوشكی شاری كراگۆڤی پۆڵەندا

(0) / / فرهنگی / زایەڵە سلێمانی كراگۆڤی پۆڵەندا دەستەخوشك


May 16, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بە گوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی رۆشنبیری، پێشنیاز کراوە سلێمانی ببێتە دەستەخوشكی شاری كراگۆڤی پۆڵەندا.

وەزارەتی رۆشنبیری رایگەیاند، حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دیوانی وەزارەت پێشوازی كرد لە زیاد ڕەئوف نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پۆڵەندا.

ئەوەش هاتووە،لە دیدارێكدا، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان ستایشی هەوڵەكانی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستانی لە پۆڵەندا كرد و ڕۆڵی نوێنەرایەتییەكەی لە ناساندنی دۆزی كورد و پێكەوەژیانی كولتووری و فەرهەنگی خەڵكی كوردستانی بە گەل و حكومەتی پۆڵەندا بە گرنگ و كاریگەر وەسف كرد.

هەر لە دیدارەكەدا، پێشنیاز كراشاری سلێمانی پایتەختی ڕۆشنبیری هەرێمی كوردستان و شاری كراگۆڤ، كە پایتەختی ڕۆشنبیری پۆڵەندایە و وەك شاری داهێنانی ڕۆشنبیری لە لایەن یونسكۆوە دەستنیشان كراوە، ببنە دەستە خوشك.

کامەران کەریم