بەنرخترین تیپەکانی بەشداربوو لە جامی نەتەوەکانی ئاسیای 2023، کامانەیە؟

(0) / / ورزش / زایەڵە ئاسیا وەرزش


May 16, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ڕۆژنامەی(ئەلئقتسادییە)ی عەرەبستان پاش هەڵبژاردنی پێشبڕکێیەکانی تۆپی پێ جامی نەتەوەکانی ئاسیای 2023، ڕاپۆرتی لە ڕادەی نرخی تیپە ئامادەبووەکان بۆ ئەو پێشبڕکێیانە داوە.

 

لەو ڕاپۆرتەدا کە هاودەقە لەگەڵ نرخی یاریزانەکان و لەسەر ماڵپەڕی (ترانسفۆرمارکێت) نووسراوە، تیپی کووریای باشوور بە نرخی 174 ملیۆن و 830 هەزار یۆرۆوە وەکوو بەنرخترین تیپی ئامادە بوو لە هەژدەهمین خولی جامی نەتەوەکانی ئاسیا دێتە ئەژمار، تیپی ژاپۆنیش بە نرخی 166 ملیۆن و 580 هەزار یۆرۆوە لەسەر پلەی دووهەمی ئەو ڕەدەبەندیە جێگیر بووە.

 

پاش جیاوازییەکی سەرنجڕاکێش تیپی نەتەوەیی تۆپی پێ ئێران بە نرخی 46 ملیۆن و 200 هەزار یۆرۆوە لەسەر پلەی سێهەمی بەنرخترین تیپەکانی ئاسیا ڕاوەستاوە.

 

فەلەستین بە نرخی 5.28 و هۆنگ هۆنگیش بە نرخی 4.1 یۆرۆە وەکوو دوایین تیپە بەنرخەکانی ئەو ڕەدەبەندییە دێنە ئەژمار و شایانی ئاماژەیە ئەم دوو تیپە لە کۆڕی C پێشبڕکێیەکاندا لەگەڵ تیپی ئێران هاوکۆڕن و لە ڕۆژەکانی بیست و چوارم و بیست و نویەمی مانگی بەفرانبار لەگەڵ شاگردەکانی ئەمیر قەلعەنویی پێشبڕکێ ئەدەن.