زایەڵە ـــ کارلۆس ئالکاراس لە پێشبڕکێیەکانی مەستێرز (ڕۆم)دا بە شێوازێکی سەرسووڕهێنەر یارییەکەی بەرانبەر بە کەسی 135می جیهان دۆڕا.
کەسی دووهەمی ڕێنکینگی جیهانی، کارلۆس ئالکاراسی تەمەن 19 ساڵان و خەڵکی ئسپانیا لە دووبەشدا و لە خولی سێهەمی پێشبڕکێیەکانی مەستێرزی ڕۆم کە لە وڵاتی ئیتالیا بەڕێوەچوو، یارییەکەی بەرانبەر بە فابیان مارۆژانی خەڵکی مەجارستان و کەسی 135می جیهان بە شێوازێکی سەرسووڕهێنەر دۆڕا.
ئەو یارییە بە ئاکامی 2 بەر 0(6 بەر 7، 7 بەر 6) کۆتایی پێهات.
شایانی باسە کە تێنیسۆری مەجارستانی لە ڕێگای پێشبڕکێیەکانی هەڵبژاردن ڕێپێدرا بۆ بەشداری هەڵبژاردنەکانی سەرەتایی مەستێرز ڕۆم.