ئەورووپا ئیزنی بەشداری پێشبڕکێیەکانی داوەتە وەرزشوانە ڕووسییەکانی لەقی جۆدۆ بۆ ئۆڵۆمپیکی پاریس

(0) / / ورزش / زایەڵە ئەورووپا وەرزش کوردستان


May 16, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ  سەندیکای جۆدۆی ئەورووپا ڕێگای تەخت کردووە بۆ بەشداری  جۆدۆکارە ڕووسییەکان بۆ ئۆڵۆمپیکی پاریس.

 

سەندیکای جۆدۆی ئەورووپا ڕەزایەتی خۆی سەبارەت بە بەشداری وەرزشوانە ڕووس و بێلاڕووسەکان بۆ پێشبڕکێیەکانی ئۆڵۆمپیکی 2024ی پاریس، پاش پێشبڕکێیەکانی جیهانی شاری دۆحێ و ژێر ئاڵایەکی بێلایانەوە، دەربڕیوە.

 

لازلۆ تۆت، سەرۆکی سەندیکای جۆدۆی ئەورووپا دەڵێت: هەڵوێستی ڕێکخراوەی ئێمە لەگەڵ فیدراسیۆنی جیهانی جۆدۆدا یەکێکە و هیچ جیاوازییەکی نییە ئێمە بە تەواوی لەگەڵ فیدراسیۆنی جیهانی جۆدۆدا هاوبیر و هاودەنگین سەبارەت بە بەشداری وەرزشوانە بێلایانەکان بۆ پێشبڕکێیەکانی ئۆڵۆمپیک و بارودۆخی پێشبڕکێیەکانی سەندیکای جۆدۆی ئەورووپایش لەسەر ئەو بابەتە ڕێک دەخرێت.