دوایین زانیاری دەربارەی گەشتە بازرگانیەکانی شاخی ئەڤەرێست

(0) / / ورزش / زایەڵە ئەڤەرێست وەرزش


May 16, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ دوای یەکەم بڕینی لوتکەی  ئەڤەرێست لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ، شەپۆلێکی گەورە بەنزیکەی ٥٠٠ شاخەوان لە کۆمپانیا بازرگانیەکان ڕەنگە سبەی دەستپێبکات.

بەپێی وتەی نگا تێنجی شێرپا لە کۆمپانیای پایۆنێر ئەدڤێنتچەر، ئەمڕۆ ١٦٠ شاخەوان لە کەمپی ٣ بۆ کەمپی ٤ ڕۆیشتوون.  لێرەوە ئامادەن ئەمشەو دواین پاڵنان بۆ لوتکە دەستپێبکەن. هەندێکیتر لە دوای ئەوانەوە چاوەڕوانن.

  ئەمڕۆ تیمی فورتنباخ ئەدڤێنتۆرز گەیشتە کەمپی ٣، بەڵام گەورەترین ژمارەکان لە ئێستادا لە کەمپی ٢ یان لە ڕێگادان بۆ ئەوێ.  گروپەکان هەوڵدەدەن لەم پەنجەرە درێژەی کەشوهەوادا بڵاوەبکەن بۆ ئەوەی پەستان و قەرەبالخی لەسەر ڕێگا دروست نەبێت. 
هەندێک کۆمپانیای شاخەوانی تر دەیانەوێت لە ٥ رۆژی ئایندەدا دەست بە جوڵە بکەن بۆ گەیشتن بە لوتکەی شاخی ئەڤەرێست.