زایەڵە ـــ تیمێک لە شێرپاکانی ئیماجین نیپال کۆتاییان بە جێگیرکردنی حەبلەکان هێنا تاکو لوتکەی شاخی لۆتسێ چوارەم بەرزترین شاخی جیهان.
کاتژمێر ١٢:٥٠ خولەکی دوای نیوەڕۆی ١٥ی ئایاری ٢٠٢٣، دەوا تێنجین شێرپا، پاسانگ نامگیال شێرپا و تامتینگ شێرپا لە ئیماجین نیپاڵەوە کارەکانی جێگیرکردنی حەبلەکانیان لەسەر شاخەکە تەواو کرد.
جگە لەوەش نگما نورو و پێمبا تامانگ بە هەڵگرتنی پەت و جێگیرکردنی ئامێرەکان پشتگیری تیمەکەیان کرد.
لەگەڵ ئەم دەستکەوتەدا، ئەوان پەنجەرەیەکیان کردەوە بۆ ئەو شاخەوانانەی کە چاوەڕوانی گەیشتن بە لوتکەی لۆتسێ دەکەن لە ئەمساڵدا.