بایکۆتکردای 4 ساڵەی وەرزشوانی نەتەوەیی وڵاتی ئێران بە هۆی دوپینگ کردنەوە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش دوپینگ ئێران


May 17, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ وەرزشوانی نەتەوەیی لەقی وەرزشی تیکۆاندۆی وڵاتی ئێران بەهۆی کەڵکوەرگرتن لە ماکە قەدەغەکراوەکان لە بەڕێوەچوونی پێشبڕکێیەکانی گرەندسلمی چیندا، ڕووبەڕووی بایکوتکردن بووەتەوە بە ماوەی 4 ساڵ.

پێشبڕکێیەکانی گرەندسلمی 2023 لە دوو قۆناخی سەرەتایی و سەرەکیدا، ڕۆژەکانی 10 تا 14ی مانگی خاکەلێوەی ساڵی 1402ی هەتاوی لەشاری (ڤۆشی) وڵاتی چین بەڕێوەچوو و تیپی نەتەوەیی وڵاتی ئێران لە دوو بەشی کچان و کۆڕاندا بەشداری ئەو پێشبڕکێیانەیان کرد.
لە درێژەی پێشبڕکێیەکاندا و پاش بەدەستهێنانی مەداڵی زێڕ بە پێی (ڕەزای کەلهوڕ) لە کێشی 68ــ  کیلۆگرامدا و لە بەشی سەرەتایی پێشبڕکێیەکاندا بەهۆی گومانلێکردن ئەوا تاقیکردنەوەی دۆپینگی لەسەر ئەنجام درا و دەرئەنجامەکەشی  ئەرێنی دەرچوو، لە درێژەی کێبەرکێیەکاندا و لەبەرئەوەی ئەو وەرزشوانە ئێرانییە ئیزنی بەشداری بۆ قۆناخی دواییی وەرگرتبوو ئەوا بەشداری قۆناخی دوایین یا هەمان قۆناخی سەرەکی کرد و نیشانی بۆڕۆنزیشی دەستکەوت و دیسان تاقیکردنەوەی لەسەر ئەنجام درا کە دووبارە ئەنجامەکە بە ئەرێنی دەرچوو. 

ماکی قەدەخەکراو کە بوونی دەنێو خوێنی ئەو وەرزشوان سەلمێندراوە ماکی(ئسترۆئید ئانابۆلیک) بووە کە بووەتە هۆی بایکۆتکردنی 4 ساڵەی ئەو تیکواندۆکارە ئێرانییە، فیدراسیۆنی تیکوڵندۆی ئێران لەو هەوڵەدایە ماوەی بایکۆتکردنی ئەو وەرزشوانە کەمتر کاتەوە.