سەردارئازموون، هێرشبەری ئێرانی و لەقی وەرزشی باسکێلسواری

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش سەردار ئازموون


May 17, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ هێرشبەری تیپی نەتەوەیی وڵاتی ئێران دەیەوێت بەداوی لەقی وەرزشی باسکێلسواریش کەوێت.

سەردار ئازموون هێرشبەری تیپی نەتەوەیی وڵاتی ئێران کەوا ئێستا بۆ تیپی (بایێرلۆرکوزن)ی ئاڵمانیا یاری دەکات، دەیەوێت پاڵپشتی لە وەرزشی باسکێلسواری خانمان بکات و بەو مەبەستەش وت و وێژ و ڕاوێژکاری نافەرمی بووە لەگەڵ کارناسان و بەرپرسانی ئێرانی لەو لەقە وەرزشییەدا.

بڕیار نییە پاڵپشتی ناوبراو لە باسکێلسواری خانمانی ئێرانی بەشێوازی تیپداری بێت و تەنیا دەیەوێت لە چوارچێوەی خەڵات پێدان و بەڕێوەبردنی ڕووداوە وەرزشییەکان ئەو کارە ئەنجام بدات.

ناوبراو ساڵی ڕابردووە بەهەمان شێوە پاڵپشتی خۆی لە وەرزشی خانمانی ئێرانی لە لەقی وەرزشی باڵە ئەنجامدا و تیپێکی ڕێکخست بە نێو(سێریک) کە ئەو تیپە گەیشتە قۆناخی جێنشینی قارەمانی سۆپەرلیگ.
 یەکێک لە بەرپرسانی فیدراسیۆنی پاسکێلسواری ئێران دەڵێت: ئەو جوڵەی هێرشبەرە ئێرانییە بۆ خانمە وەرزشوانە ئێرانییەکان زۆر هیوا و ئۆمید بەخشە و چونکە چالاکی لەو لەقە وەرزشییە لە وڵاتی ئێراندا بۆ خانمان سەبارەت بە پیاوان زۆر دژوارترە.