ستۆری پڕدەنگ و باسی ڕۆناڵدۆ و داکەوتنی هەواڵی جوێ بوونەوەی لە یانەی نەسری عەرەبستان

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ڕۆناڵدۆ عەرەبستان نەسر


May 17, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ــــ ڕۆناڵدۆ ستۆرییەکی پڕدەنگ و باسی بڵاو کردۆتەوە کە تێدا بەردەنگ دیاری نەکراوە.

 لە دۆخێکدا کە یانەی نەسری عەرەبستان بەختی گەیشتن بە قارەمانی سۆپەرکاپی عەرەبستان و بەدەستهێنانی جامی پاشایەتی ئەو وڵاتەی لەدەست داوە و لە لیگی پیشەییشدا بە جیاوازی پێنج سەرپشکەوە سەبارەت بە تیپی ئەلئێتحاد، لەسەر پلەی دووهەم جێگیر بووە، ئەوا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ستۆرییەکی سەرسووڕهێنەری بڵاو کردۆتەوە.
ناوبراو لەو ستۆریەدا بێ دیاریکردنی بەردەنگ نووسیویەتی
(تەواوی بیر و ئەندێشەتان کاریگەرە لەسەر ڕۆحییەتان)
ئەو پەیامە لە دوخێکدا لە لایەن ڕناڵدۆوە بڵاو بووتەوە کە دنگویەک لەبارەی جوێ بوونەوەی ئەو یاریزانە لە یانەی نەسری عەرەبستان و لە هاوینی داهاتوودا بڵاو بووەتەوە.