وازهێنان لە جگەرە کێشان مەترسی شێرپەنجەی پرۆستات کەم دەکاتەوە

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە شێرپەنجە پڕۆستات


May 17, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پزیشكانی زانكۆی ماریلاند لە‌ ئە‌مریكا ڕایدە‌گە‌یە‌نن واز ھێنان لە‌ جگە‌رە‌ كێشان مە‌ترسی مردن بە‌ شێرپە‌نجە‌ی پرۆستات كە‌مدە‌كاتە‌وە‌.

زانكۆی ماریلاند بە‌ پشت بە‌ستن بە‌ ئامارە‌كانی جگە‌رە‌كێشان لە‌ ھە‌ریە‌ك لە‌ ویلایە‌تە‌كانی كالیفۆرنیا، كێنتاكی و ماریلاند، ئاشكرای دە‌كات مردن بە‌ ھۆی شێرپە‌نجە‌ی پرۆستات لە‌ نێوان ساڵانی ١٩٩٩ بۆ ٢٠١٠ لە‌نێو  ئە‌و پیاوانە‌ی وازیان لە‌ جگە‌رە‌كێشان ھێناوە‌ بە‌ ڕێژە‌یە‌كی بە‌رچاو كە‌میكردووە‌.

پزیشكە‌ ئە‌‌مریكیە‌كان دە‌ڵێن لە‌ ئە‌نجامی توێژینە‌وە‌كانیاندا دە‌ركە‌وتووە‌ لە‌ ویلایە‌تی كێنتاكی جگە‌رە‌كێشان بە‌ڕێژە‌ی ٣٪‏ كە‌میكردووە‌، ئە‌مە‌ش بوە‌تە‌ ھۆی كە‌مبوونە‌وە‌ی نزیكە‌ی ٤٪‏ی ڕێژە‌ی مردن بە‌ شێرپە‌نجە‌ی پرۆستات.

جگە‌رە‌كێشان یە‌كێكە‌ لە‌ ھۆكارە‌ سە‌رە‌كییە‌كانی تووشبوون بە‌ شێرپە‌نجە‌، بۆیە‌ پزیشكان داوا دە‌كە‌ن پیاوان لە‌ جگە‌رە‌كێشان دووربكە‌ونە‌وە‌ و زیاتر ئاگایان لە‌ تە‌ندروستیان بێت.