عەلی  حەمە ساڵح بۆ زایەڵە: لێدان لە پەرلەمان بەبەرنامە

(0) / / گفتگو / زایەڵە پەرلەمان عەلی حەمە ساڵح


May 17, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - عەلی  حمەساڵح ئەندامی دەست لەکارکێشاوەی  پەرلەمانی کوردستان بەزایەڵەی  ڕاگەیاند، لای هەموان ڕونە من لە پەرلەمان نەماوم بەڵام دەمەوێت لەم سیناریۆ سەخیفانە ئاگاداربین. جورئەت دەکەن باسی خەرجی کوڕی سەرۆکی هەرێم و حکومەت و جێگرەکەی و سەرۆکی یەکێتی بکەن، کە خەرجی و کاروانی ئۆتۆمبیلیان دەیان هێندەی موچەی هەموو پەرلەمانتارانە! مەسروفی مانگانەی خۆیان و کەسوکاریان چەندە!  و بەکام پارە دەکرێت،جورئەت دەکەن باسی خەرجی لوتکەی دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی  ئەو هەموو میدیاو بارەگاو پەیجە بکەن، جورئەت دەکەن باسی کڕینی موڵکوماڵیان لەدەرەوە بکە، سەدان هەزار هێندەی موچەی پەرلەمانتارێکە.

وتیشی، یەک زەوی لە هەولێر بردرا پشت ماڵی سەرۆکی هەرێم بۆ ڕێگا بەحرکە بەهاکەی ٢٥٠جار لە موچەی هەر چوار ساڵی هەموو پەرلەمانتاران زیاتر بوو،تەنیا یەک دانە، ئەوەی بەرامبەرفڕۆکەخانە ٨٠ جار لە موچەی هەر چوار ساڵی هەموو پەرلەمانتاران زیاتر بوو، تەنیا ئەو زەویەی درایە کوڕەکەی وەزیری پێشمەرگە لەسەر شەست مەتری! بەقەد موچەی سێ ساڵی هەموو ئەندام پەرلەمانەکان بووئەم بەناو چالاکوانانە بۆ بێدەنگ بوون.

رونیشیکردەوە، پارەی پێنج شەوی قاچاخی باشماخ و چەند شەوێکی نەوتی سوریاو عەینزالە بە ئەندازەی موچەی چوار ساڵی هەموو پەرلەمانتارانە،ئەمانە جورئەت دەکەن بچنە دەباشان و سەری ڕەش و ماڵی سەرۆکی هەرێم و  بڵێن: ئەم هەموو زەوی و پارەو خەرجیە چیە! بیدەن بە مانگای شیردەر،من دژی خانەنشینی یەڵە - پەرلەمانتاربووم خانەنشین نەبووم،  تەنانەت بڕی موچەی پەرلەمانتاریشم پێ زۆر بووەو هیچ مانگێک موچەکەم تەنیا بۆ خۆم نەبوبەڵام ئەمەی ئێستا دەکرێت بە بەرنامەیە بۆ دوو ئامانجەیەک: خەڵکی خاون شارەزایی و بەتوانا لە ڕوی نەیە بچێتە پەرلەمان دوو: بێ ئومێدکردنی خەڵکی ناڕازی لە پەرلەمان بەبێ بەرنامەی بەدیل . بۆ ئەوەی ساحەکە چۆڵ بێت بۆ هێزە دەسەڵاتدارەکان.

کامەران کەریم