1 / 17
2 / 17
3 / 17
4 / 17
5 / 17
6 / 17
7 / 17
8 / 17
9 / 17
10 / 17
11 / 17
12 / 17
13 / 17
14 / 17
15 / 17
16 / 17
17 / 17

(0) / / فرهنگی / زایەڵە سلێمانی زانکۆ کۆمەلگا لەتیف رەشید س


May 18, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەمڕۆ پێنجشەممە 18-5-2023، بە ئامادەبوونی د. لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ و د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و چەندین بەرپرسی باڵای حكومی و حزبی و مامۆستاو خوێندكاران و كەسایەتی شاری سلێمانی بە سەرپەرشتی راستەوخۆی پرۆفیسۆر د. كۆسار محەمەد عەلی موراد سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، لە ژێر ناوی (زانكۆ لە شاڕێی متمانەی كۆمەڵگادا)، گەورەترین فێستیڤاڵی ساڵانەی زانكۆی سلێمانی لەناو كەمپی نوێی زانكۆ بەڕێوەچوو.

فێستیڤاڵەكە لە لایەن د. لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ، كرایەوە، پاشان چالاكییەكانی فێستیڤاڵ دەستیپێكرد، سەرەتاش وەك وەفایەك بۆ رۆحی پاكی شەهیدان كە گیانی خۆیان فیدای ئەم خاك و نیشتمانە كرد، ئەوە خوێنی گەشی ئەوان بوو ئەم ئازادییەی ئەمڕۆی بەرهەمهێنا كە ئێمە تیایدا ژیان بەسەردەبەین، دەستپێكی فێستیڤاڵ بە ساتێك وەستان بۆ رۆحی پاكی شەهیدانی كوردستان دەستیپێكرد.

 پاشان وتاری لیژنەی باڵای فێستیڤاڵ لەلایەن پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. پێشڕەو حەمەجان یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران خوێنرایەوە، كە رایگەیاند، بەناوی زانكۆی سلێمانییەوە بەخێرهاتنی سەرجەم ئامادەبووان دەكەین،  بە شانازییەوە ئەمڕۆ زانكۆی سلێمانی گەورەترین فێستیڤاڵی ساڵانەی خۆی ئەنجامدەدات، كە لە رێگەی 24 لیژنە لەسەر ئاستی هەموو زانكۆ ئامادەكاری تەواوكراوە بۆ بەڕێوەچوونی ئەم فێستیڤاڵە، هەروەها ،ئەم فێستیڤاڵە دوو خەسڵەتی گرنگی لە خۆیدا كۆكردوەتەوە كە دوای 23 ساڵ ئەمە یەكەمینجارە زانكۆی سلێمانی گەورەترین فێستیڤاڵی ساڵ ئەنجامدەدات، كە كۆتا فێستیڤاڵی زانكۆی دایك فێستیڤاڵی هەشتەم بوو لە ساڵی 2000 دا بە ئامادەبوونی خوالێخۆشبوو جەنابی سەرۆك مام جەلال، دوای 23 ساڵ ئەمڕۆ توانیمان گەورەترین فێستیڤاڵ لە زانكۆی سلێمانی ئەنجامبدەین كە بە پێشكەشكردنی زیاتر لە (1200) پڕۆژە لە لایەن خوێندكارانی زانكۆی سلێمانییەوە لە هەموو بوارە جیاوازەكان كە لە زیاتر لە 84 بەشی زانستی لە خۆ دەگرێت كە دەتوانین بڵێین ئەمە گەورەترین فێستیڤاڵە لەسەر ئاستی زانكۆی سلێمانی و لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان ئەنجامدرابێت ، هەروەها خەسڵەتێكی تری ئەم فێستیڤاڵە بۆ یەكەمینجار زانكۆی سلێمانی لە هەنگاوێكی بێوێنەدا دەرگای بەڕووی گەنجانی كارامەو لێهاتووی شاری سلێمانیدا كردەوە، بۆیە داوامان لە هەر گەنجێك هەیە كە خوێندكاری زانكۆی سلێمانیش نەبێت، بەڵام لێهاتوویی و كارامەیی هەبێت، دەتوانێت بێتە زانكۆی سلێمانی و نمایشی پرۆژەكانی بكات، كە خۆشحاڵانە ئەمڕۆ زیاتر لە (137) بیرۆكە لەم فێستیڤاڵەدا نمایشدەكرێت، چالاكی ئەو كەسانەن كە خوێندكاری ئەم زانكۆیە نین، بەڵام زانكۆی سلێمانی باوەشی بۆ هەموویان كردوەتەوە تابتوانن لەم رێگەیەوە تواناكانی خۆیان دەربخەن، بۆیە ئێمە بەو ئاڕاستەیە هەنگاو دەنێین كە خوێندكار ببێتە سەنتەری گرنگی پێدان لەم زانكۆیەدا، هەروەها دەمانەوێت دەرگاكانی زانكۆی سلێمانی لەرێگەی ئەم فێستیڤاڵەوە بە رووی خەڵكدا بكەینەوە ، چونكە دروشمی فێستیڤاڵەكەمان  زانكۆی لە شاڕێی متمانەی كۆمەڵگادا یە، كە دەمانەوێت لێیەوە ئەوە پیشانی خەڵكی شارەكەو میوانە بەڕێزەكانمان بدەین، كە زانكۆی سلێمانی چۆن لوتكەی گرتووە لە رانكین و لە ئاستی زانستی سەرجەم زانكۆكانی كوردستان، بۆیە دەمانەوێت هەمیشە لە لوتكەی بەدەستهێنانی متمانەی كۆمەڵگادابین.

دواتر وتاری سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی لە لایەن پرۆفیسۆر د. كۆسار محمد علی مراد سەرۆكی زانكۆی سلێمانی خوێنرایەوە و رایگەیاند،د. لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق بەرێزان خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەكەمی عێراق بەرێز محمد حاجی مەحمود سكرتێری حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان، بەرێزان وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عیراق و وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی هەرێمی كوردستان و وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی ، بەڕێز پارێزگاری سلێمانی و سەرجەم بەرپرسانی حكومی و حزبی و كەسایەتی و مامۆستا و فەرمانبەران و خوێندكارانی  ئازیز و میوانە بەڕێزەكان، بەخیربێن بۆ فێستیڤاڵی زانكۆی سلێمانی بە دروشمی زانكۆ لە شاڕێی متمانەی كۆمەڵگادا،پاش زیاتر لە 20 ساڵ لە متبوون و وەستانی فێستیڤاڵی زانكۆ، بە خۆشحاڵییەوە ئەمڕۆ بۆ یەكەمینجار لە كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی بە بەشداری سەدان بیرۆكەو بەدروشمی زانكۆ لە شاڕێی متمانەی كۆمەڵگادا، فێستیڤاڵی زانكۆی سلێمانی لە نێو ئاپۆڕای ئامادەبوواندا نامایش دەكرێت، لەم فیستیڤاڵە كاریگەرەدا هەموومان دەتوانین ئەزموونی ئەوە بكەین كە لە ئەزموونی داهاتووماندا چیمان پێدەكرێت، هاوكات لە ساتێكی خۆشی بەخش لە نێو پێشانگای فێستیڤاڵدا بیرۆكەی خوێندكاران مان دەبینین.

سەرۆكی زانكۆی سلێمانی وتیشی،لە هەركوێدا زانكۆ هەبێت لەوێدا شارستانییەت بەرقەرارە، بەو واتایەی كانگای هێزی زانست لە زانكۆوە هەڵدەقوڵێت و  هەمیشە سەرچاوەی دوو چەشن كۆزانین و كەلتوری و ئابووییە كە لەوێشەوە بۆ لقەكانی دیكەی كۆزانین هەروەك لایەنە كۆمەڵایەتی و ئاینی و سیاسییەكان پەلدەكێشێت.

وتیشی،زانكۆ ئەگەر توانا و داهێنانە زانستییەكەی لە ناوخۆیدا قەتیس بكرێت نایكاتە زانكۆیەكی دیار درەوشاوە، هەروەك زانكۆ نموونەییەكانی دنیاش لەو زانكۆیانەن كە كۆمەڵگاكانیان درك بە توانای زانستی و مەعریفییان دەكەن، هەموانیش لەسەر ئەوە هاوڕاین كە چەمكی كۆزانین یان مەعریفە یەكێكە لە گونجاوترین بەهێزترین سیناریۆكانی كۆمەڵگەی داهاتوومان كە لەلایەن زانكۆكانەوە دابین بكرێت.

سەرۆكی زانكۆی سلێمانی ئەوەشی  وت، گرنگە ئەوەش بخەینەڕوو كە كاریگەری فێستیڤاڵی زانكۆی سلێمانی بەو زنجیرە چالاكی و بیرۆكانەی خوێندكاران و بەشە ئەكادیمییەكان كە نزیكەی 684 وێستگەی نمایشە پێگەی زانكۆی سلێمانی بۆ سپۆنسەركردنی دەرفەتەكانی بەرنامەسازی كە پەیوەستن بە تەوەرە گرنگەكانی داهاتووی كۆمەڵگا وە بەهێزدەكات، كە وەڵامێك دەبێت بۆ ئەو پرسیارەی كە هەر مرۆڤێكی ژیر سەبارەت بە ئاستی كاریگەری زانكۆ دەیكات، بەوەی ئاخۆ زانكۆ دەتوانێت چی رۆڵێك بگێڕێت لەو كۆمەڵگا فراوانەی تێیدا چەسپاوە، كە ئایا دەبێت زانكۆ بە تەنها كارگەیەك بێت بۆ بەرهەمهێنانی مەعریفە بەبێ كارپێكردنی ئەو مەعریفەیە لە كۆمەڵگادا، بۆیە دەمانەوێت لە رێگەی ئەم فێستیڤاڵەوە وەڵامی پرسیار گەلێكی لەم چەشنە بدەینەوە.

پاشان چەند چالاكییەكی ناوازەی میوزیك و گۆرانی رەسەنی كوردی و سیناریۆی جۆربەجۆر و وەرزش، كە لە لایەن خوێندكارانەوە ئامادەكرابوون پێشكەش بە ئامادەبووان كران.

دواتر لەلایەن ئامادەبووانەوە گەڕان بەناو نمایشە جۆربەجۆرەكانی سەرجەم كۆلێج و بەشەكانی زانكۆی سلێمانیدا دەستیپێكرد، كە بەپێی پسپۆڕیی هەر كۆلێجێك بیرۆكەو داهێنانەكانی خوێندكاران نمانیشكرابوون، كە سەرجەمیان گوزارشت بوون لە تواناو بیرۆكە داهێنەرانەكانی خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی .

 فێستیڤاڵی زانكۆی سلێمانی گەورەترین چالاكیی زانستی و كلتورییە لە زانكۆی (دایك)، كە لە 23 ساڵی رابردودا ئەنجام نەدراوە.

کامەران کەریم