ئەی ئۆ سی: وەرزشوانانی ڕووسی بە هیچ چەشنێ بۆیان نییە بەشداری یارییەکانی ئەورووپا بکەن

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ڕووسیا


May 18, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ لێژنەی ئۆڵۆمپیکی ئەورووپا دەڵێت: وەرزشوانە ڕووس و بێلاڕووسەکان قەت ناتوانن بەشداری یارییەکانی ئەو قۆڕنەیە بکەن کەوا بە میوانداری وڵاتی لەهێستان بەڕێوەدەچێت.

لێژنەی ئۆڵۆمپیکی ئەورووپا (EOC) جارێکیتر داکۆکی لەسەر ئەوە کردووە کە ئیزنی بەشداری یارییەکانی ئەورووپا کە بڕیارە لە وڵاتی لەهێستاندا بەڕێوەبچێت، بەوەرزشوانە ڕووس و بێلاڕووسەکان نادرێت.

بۆ ئەو وەرزشوانانەی کە لە لەقی وەرزشی بۆکسدا چالاکن، یارییەکانی ئەورووپا وەکوو تۆرنۆمێنتێکی سەرەتایی قۆڕنەیی دێتە ئەژمار و وەکوو ڕێگایەکە بۆ بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیکی 2024ی پاریس.
کەوابوو ئەندامانی فیدراسیۆنی بۆکسی ڕووسیا پاش سەرکەفتن لە پێشبڕکێیەکانی شاری تاشکەند، مەبەستی خۆیان ئاشکرا کرد و دەریانبڕی کە لە ڕێگای ئەو پێشبڕکێیانەوە دەیانهەوێت بەشداری ئۆڵۆمپیکی پاریس بکەن، بەڵام EOC ڕایگەیاند هیچ جۆرێ بۆیان نییە ئەو کارە ئەنجام بدەن.

لێژنەی ئۆڵۆمپیکی ئەورووپا ڕایگەیاند: وەرزشوانە ڕووس و بێلاڕووسەکان بێ سێ و دوو قەت بۆیان نییە بەشداری یارییەکانی ئەورووپا بکەن. کەمتر لە 40 ڕۆژی ماوەتە دەسپێکی پێشبڕکێیەکان و ئەو بڕیارە گۆڕینی بۆ نییە. EOC بە شاگەشەییەوە چاوەڕوانی میوانداری باڵاترین ئاستی بۆکسی جیهان دەکات لە یارییەکانی ئەورووپادا، لەبەرئەوەی هەموویان لەوهەوڵەدان پسوولەی بەشداری ئۆڵۆمپیک بەدەست بهێنن.