ڕێوڕەسمی هەڵبژاردنەکانی پێشبڕکێیەکان قۆناخی دووهەمی ئۆڵۆمپیکی خانمان بەڕێوەچوو

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئێران خانمان


May 18, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ بە گوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی فەرمی فیدراسیۆنی تۆپی پێ، ڕێوڕەسمی هەڵبژاردنەکانی پێشبڕکێیەکانی قۆناخی دووهەمی کێبەرکێیەکانی ئۆڵۆمپیکی تۆپی پێ خانمان، ئەمڕۆ، پێنجشەمە 28ی مانگی گوڵانی 1402ی هەتاوی بە شێوازی ئونڵاین و لە کوالالامپور، بنکەی کونفیدراسیۆنی تۆپی پێ ئاسیا بەڕێوەچوو و تیپی نەتەوەیی خانمانی وڵاتی ئێران لە کۆڕی Aی و لەگەڵ تیپەکانی ئوسترالیا، چینی تایپە و فیلیپین بوون بە هاوکۆڕ.

 

ئەو پێشبڕکێیانە لە سێ کۆری چوار تیپیدا لە یەکەم تا 9ی گەڵاڕێزان بەڕێوەدەچێت تا لە ئاکامدا تەنیا، دوو تیپ وەکوو نوێنەری قوڕنەی ئاسیا بەشداری ئۆڵۆمپیکی 2024ی پاریس دەکەن.

 

کۆڕی A: ئوسترالیا(میواندار)، چینی تایپە، فیلیپین، ئێران

 

کۆڕی B: چین(میواندار)، کووریای باشوور، تایلەند، کووریای باکوور.

 

کۆڕی C: ژاپۆن، ڤیتنام، ئوزبکستان(میواندار)، هێند.