تۆڵەکردنەوەی مەنچێستێر سیتی/ مەنچێستێر 4، ڕێئالی مەدرید0

(0) / / ورزش / زایەڵە مەنچێستێر ڕێئال وەرزش


May 18, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ شین پۆشەکانی مەنچێستێرسیتی پاش شکستهێنانێکی قورس بەسەر رێئالی مەدرید، جگە لە تۆڵە سەندنەوەی دۆڕانی وەرزی ڕابردوو بەرانبەر بەو تیپە، دووهەمین فیناڵیستی وەرزی ئێستای لیگی پاڵەوانانی ئەورووپاشی بەدەست هێنا.

 

لە دووهەمین یاری قۆناخی دوایینی لیگی پاڵەوانانی ئەورووپا، شەوی ڕابردوو(چوارشەممە) کاتژمێر 22:30 بە کاتی تاران لە یاریگای (ئێتحاد)ی شاری مەنچێستێر، تیپەکانی مەنچێستێر و ڕێئالی مەدرید بەرانبەر بە یەکتر کەوتنە کێبەرکێ.

لەو یارییەدا کە بە میوانداری بەریتانیا بەڕێووەچوو و تیپی مەنچێستێر بە پێشکەشکردنی نومایشێکی بەهێزانە و بێ کەم و کۆڕی، یارییەکە بە ئاکامی 4 بەر 0 و بەسوودی مەنچێستێری میواندار کۆتایی پێهات. ئەمە لە حاڵێکدایە مەنچێستر دەیتوانی شکستێکی قوورستر بەسەر میوانە ئسپانیاییەکەیدا بهێنێت. شایانی ئاماژەیە لەو یارییەدا تیپی مەنچێستر لە هەموو دۆخێکدا لە پێشەوە بوو لەوانە وەکوو، خاوەنی تۆپ بوون و هەژماری پاس و دۆخی تایبەت بە تۆمارکردنی گوڵ.

 

یاری فیناڵ ڕۆژی 20ی جۆزەردان لە شاری ستانبۆڵی تورکیا بەڕێوەدەچێت.