1 / 9
2 / 9
3 / 9
4 / 9
5 / 9
6 / 9
7 / 9
8 / 9
9 / 9

(0) / عكس


Mar 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

بۆماوەی دوو ڕۆژە تیمیکی پزیشکی پسپۆڕ لەپارێزگای هەڵەبجەن بۆ بینینی نەخۆش ئێوارەی ئەمڕۆ کارەکانیان بەکۆتا گەیشت.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە د، شاناز نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەدروستی هەڵەبجەبە زایەڵەی ڕاگەیاند ، ئەمڕۆ ڕێکەوتی(١١-٣-٢٠٢١)، کە دەکاتە دووەم ڕۆژی پشکنینی  نەخۆشانی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی، کە پشکنین و بینیی نەخۆشان، هەتاوەکو درەنگانێکی ئێوارە درێژەی کێشا، تەواوی ئەو نەخۆشانەی ئارەزوومەندو خوازیاربوون ببینرێن لەلایەن پسپۆڕی نەخۆشیەکانی(هەناسەو چاو) پشکنینیان بۆکرا.

ناوبراو وتیشی ، لەهەمان ڕۆژدا نەشتەرگەرییەکی  گرنگی چاو (ptyrigium exision with free conjunctival graft and conjuctival plasty) لەلایەن دکتۆر نادری پسپۆڕی نەخۆشیەکانی چاو، بەهاوکاری دکتۆر دلێر، پسپۆڕی نەخۆشیەکانی چاو، لەهۆڵی نەشتەرگەری نەخۆشخانەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی  بەسەرکەوتووی ئەنجامدرا.

ڕونیشیکردەوە ، هەروەها سوپاس بۆسەردانی نوێنەری پەیوەندییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەڕێز(كاك یاسین) وە سوپاس بۆسەردانی بەڕێز آغا(اسدی)، نوێنەری پەیوەندییەکانی كۆماری اسلامی ئیران.هەروەها سوپاس بۆتیمی پزیشکان و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجەو پزیشکانی هەناوی و پسپۆڕی  نەخۆشیەکانی چاو، کە هاوکاری تیمی پسپۆڕی ئێران بوون.

هەروەها دووبارە سوپاس و پێزانین بۆهاوسەرۆکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە لە(٣٣)هەمین ساڵڕۆژی کیمیاباران کردنی پارێزگای هەڵەبجەدا، کە بەرکەوتووانی چەکی کیمیاییان نائومێد نەکردوو دڵنیاییان داپێیان.

کامەران کەریم