ڕۆشنبیرێک بۆ زایەڵە لێکیدایەوە؛ باشترین ڕێگاکان بۆ پتەو و بەرفراوان کردنی پێوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان

(0) / / گفتگو / زایەڵە هەرێمی کوردستان ئێران


May 19, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئیسماعیل حمەڕەحیم وێڕای جەخت لەسەر لەمێژینەبوونی پێوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان باسی لە ڕێگاکان بۆ پتەو و بەرفراوان کردنی ئەم پێوەندیانە کرد.

ئیسماعیل حمەڕەحیم نوسەرو ڕۆشنبیر لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، هەر پەیوەندیکردن و هەماهەنگییەک، لە هەرشوێن و لە هەرجێگایەکدا ئەنجامبدرێت و بەرەو پێشەوە بچێت، دەرئەنجامێکی باش و ئیجابی هەیە، هەروەک تەتبیق و تەنفیزکردنی ئایەتی ١٣ی الحجراتە کە دەفەرموێ "وجعلناكم شعوبا وقبائل لتعارفوا" پاشان پەیوەندی و هەماهەنگی و هاوسۆزی و هاو زمانی ئەم ناوچەیە واتە کۆماری ئیسلامی ئێران و هەریمی کوردستان پێشینەو مێژووی دوورودرێژی بەرلەئێستای هەیە.

وتیشی: ئێمە گەر سەیری ڕابردووبکەین دەبینین شاعیری کورد نییە شیعری بە فارسی نەهۆنیبیتەوە، یان هۆگری ئەدەبیاتی فارسی نەبووبێت و شیعرەکانی فیردەوسی و سەعدی نەخوێندبێت.

ئاماژەی بەوەش دا؛ بۆیە تا پەرە و پێشکەوتن بەم پەیوەندییە بدرێت، هەردولا گەشەی زیاتر دەکەن لە هەموو ڕوویەکەوە، باشترین هەنگاویش بۆ بەرەوپێشچون و هەماهەنگی ئەم دوو لایەنە، ئاسانکاری هەری هاتوچۆ و لابردنی ئاستەنگەکانە لە بەردەم گەشتیار و زانستخوازان و دانیشتوانی سنورەکان، هەروەک دروستکردنی لینکی پەیوەندی لە نێوان زانکۆ و پەیمانگا و ناوەندەکانی خوێندن و لەسەر بناغەی بەەوپێشچونی زانیستیانە.

کامەران کەریم