لە دایک بوونی گەوەرە شاخەونێکی پۆلەندی لە ڕۆژێکی وەکوو ئەمڕۆدا

(0) / / ورزش / زایەڵە شاخەوان وەرزش


May 20, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ لە ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا و لە ساڵی ١٩٨٣ شاخەوانی پۆلەندی ئادەم بیلیچکی لەدایک بووە.
 
ئادەم چەند ژمارە سەرکەوتنێکی کەمی بەسەر شاخەکانی سەرووی هەشت هەزار مەتریدا تۆمارکردوە
بەلام سەرکەوتنەکانی زۆر قورس و مێژوویی و لەبیرنەکراون لەوانە:
لەسالی ٢٠١١دا لە یەکەمین کەسانێک بوو توانی سەرکەوتن بەسەر لوتکەی گاشەربرۆمی یەکەم بەدەست بهێنێت لە وەرزی زستان
 
هەم دیسان لەیەکەمین کەسانێک بوو توانی لە ساڵی ٢٠١٣ سەرکەوتن بەسەر لوتکەی بڕۆد پیک دا تۆمار بکات لە وەرزی زستاندا 
 
ماکالو لە ساڵی ٢٠١١
کەی توو K2 لە ساڵی ٢٠١٢
گاشەربرۆمی دووەم لە ڕێگایەکی نوێ لە ساڵی ٢٠١٨
 
بەژداری چەندین هەوڵی ڕزگارکردنی هاوڕێ لێقەوماوەکانی کردووە لەوانە ئەلیزابێث ریڤۆلی فەڕەنسی لە شاخی نەنگاپاربات لە وەرزی زستاندا لە سالی ٢٠١٨
 
دۆزینەوە و رزگارکردنی ئەنوراگ مالوو لەم چەند هەفتەی ڕابردوو لە شاخی ئانەپورنا
 
ئادەم بیلیچکی نمونەیەکی باڵایە لە ڕەوشتی بەرزی شاخەوانی بۆ هاوپیشەکانی لەبواری شاخەوانیدا.