1 / 6
2 / 6
3 / 6
4 / 6
5 / 6
6 / 6

(0) / عكس


Mar 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

بۆ یەکەم جار، لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بە  هاوکاری، تیمێک لەئەندامانی رێکخراوی شاخەوانی باواجی، دوو نابینا گەیشتنە لوتکە ئەفسوناوییە سەرکێشەکەی پیرەمەگرون.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لەکەشێکی بەفرو بایەکی بەھێزو گەشتی زستانە ڕۆژی سێشەمە (٩-٣-٢٠٢١) تیمێک لەئەندامانی رێکخراوی شاخەوانی باواجی وەک ھەمیشەیی خۆیان ھەستان بەکارێکی پرمرۆڤایەتی جوان و دوونابینا کاکە ئامانج و کاکە محمدیان گەیاندە لوتکەی پیرەمەگرون.

ڕاشیانگەیاند کە ئەگەرچی بریار بوو پێنج کەس بن بەلام بەھۆکاری جیا دوانیان بۆیان نەکراو  ویەکێک لەنابیناکان لە پێش بەردە سەفرەوە تەندروستی تێک چوو نەی توانی بەردەوام بێ.

ئەو دوو نابینایەی تر بەھاوکاری تیمەکە گەیشتنە لوتکەو سوژدەی پیرۆزی وبانگی سەرکەوتنیان دا شایانی باسە لەم گەشتە شاخەوانی شاری سلێمانی خاتو شارا خان ڕێکخەری گەشت بەژدار بوو لەگەڵ  (دلزار میرسەید و سەیف حەیدەری و هاوژین دلزار و ئەرخەوان کریم و سەروەر باقی ) کە بەیەکەوە گەشتەکەیان ئەنجام دا و ئەندامی ڕێکخراوەکە هێمن عوێز کە سەیارەکەی خۆی تەرخان کرد بۆ چوون و هاتنەوەیان .تینەکە بە هیوان بتوانن کاری گەورەتر لە داهاتوو  ئەنجام بدەن .