گۆشتفرۆشی هەموان دادەخرێت

(0) / / اجتماعی / زایەڵە گۆشتفرۆشی


May 20, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لەسەر هەبونی گۆشتی بێمۆر و سەربڕینی ئاژەڵ قائیمقامیەتی سلێمانی گۆشتفرۆشی هەموان دادەخات.

قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند،  بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج ورێنماییەکانی کارکردن و هەبونی گۆشتی بێمۆر، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دوکانی گۆشتفرۆشی هەموان لەگەڕەکی خەبات دادەخات.

بەپێی رێنماییەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری، پێویستە ئاژەڵ لەسەربڕخانەی سلێمانی سەرببڕێت، چونکە پێش و پاش سەربڕین پشکنین بۆ ئاژەڵەکەو دواتریش گۆشتەکەی دەکرێت، پاشان مۆر دەکرێت دەخرێتە بازاڕەوە.

گۆشتفرۆشی هەموان، کۆگای ماڵەی خۆی بۆ سەربڕینی ئاژەڵ بەکارهێناوە و لەدوکانەکەشییدا گۆشتەکەی فرۆشتوە، بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایه دەکرێتەوە.

لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.

کامەران کەریم