چالاکوانێکی مەدەنی بۆ زایەڵە: هاوبەشیەکی گەورە لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان هەیە
/
گفتگو
/
زایەڵە
عوسمان گوڵپی
کوردستان
ئێران
ڕۆشنبیری
زایەڵە - چالاکوانێکی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە هاوبەشیەکی گەورەی هەماهەنگی لە نێوان ئێران و کوردستان هەیە.
عوسمان گوڵپی چالاکوانی مەدەنی لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، لە ڕاستیدا هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئێران زۆرترین سنوریان لەنێواندا هەیە، هەمیشە وڵاتە هاو سنورەکان زۆرترین کاریگەریان لەسەر یەکتر هەیە، هەر بۆیە بۆ ئەوەی ئەو کاریگەربوونە بە سلبی نەشکێتەوە پێویستە بە شێوازێکی فەرمی و بە پێی پلانێکی درێژخایەن پەیوەندی و هەماهەنگی هەبێت لە نێوان هەرێم و وڵاتی ئێراندا لە هەمووڕووەکانەوە، بەتایبەت لە ڕووی ڕۆشنبیری و کلتوری و زانستیەوە، چونکە بمانەوێ یان نا هاوسنورەکان کاریگەری لەسەر یەک جێدەهێڵن جا هەندێك جار بەهۆی نەبونی پلان و هەماهەنگی فەرمیەوە کاریگەریەکە بە سلبی دەشکێتەوە.
وتیشی، بۆیە بە نسبەت هەرێمی کوردستانەوە وڵاتی ئێران گرنگە و نابێت هیچ جۆرە هەنگاوێک هەلگرێت کە پێچەوانەی هەماهەنگی و پەیوەندی بەهێزبێت لەگەل ئەم وڵاتە، وە دەبێت هەمیشە هەنگاوەکانی هەردوولا خزمەت بە بەهێزبوونی ئەو پەیوەندیە بکات بەتایبەت کە ئێران ولاتێکی گرنگی هاوسنورە، گەر سەنجیش بدەین هاوبەشیەکی گەورەی کلتوری و ڕۆشنبیریەوە لە نێوانە هەرێمی کوردستان و کۆمەڵگەی ئێراندا هەیە، ئەم هاوبەشیەش بە هۆی نزیکی و هاوسنوریەوە دروستبوە بەماوەیەکی درێژخایەن و دەتوانم بڵێم کە نزیکترین میلەت لە ڕووی ڕۆشنبیری و کلتوریەوە لە گەڵ ئێمە کۆمەڵگەی ئێرانیە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: