مامۆستایەکی  زانکۆ بۆ زایەڵە: کاریگەری کلتوری ئیرانی لە سەر کورد و هەرێمی کوردستان ئەرێنییە

(0) / / گفتگو / زایەڵە ئێران هێمن کەریم هەرێمی کوردستان


May 21, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - د،هێمن کەریم جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کاریگەری کلتوری ئیرانی لە سەر کورد و هەرێمی کوردستان ئەرێنییە.
د،هێمن کەریم مامۆستای زانکۆ لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵەی ڕایگەیاند، هەرێمی کوردوستان و کاریگەری کلتور و فەرهەنگی فارس لەسەرمان، یەکێک لەو کاریگەرییە ئەرێنیانەی کەلەسەر نەتەوەی کوردە، ئەدەب و فەرهەنگی دەوڵەتی ئێرانە کە جێگای شانزییە بۆمان، بۆیە پێم وایە ئەو پەیوەندیە ئەدەبی و ئەکادیمی و فەرهەنگیە پێویستە زیاتر گرنگی پێبدرێت بۆ ئەوەی چیتر نەکەوینە هەڵەیەکی لۆجیکی کلتوری و فەرهەنگی بۆیە هەر نەتەوەیە خاوەنی فەرهەنگ و کلتوری خۆی نەبێت خاوەنی بەهائەخلاقی و ئەدەبی وخۆشەویستیەکانی نیشتیمانیش نابێت .
وتیشی،  ئێمەی نەتەوەی کورد بەهەموو ناوچەکان و شارەکانی هەرێمی کوردوستانەوە لەپێش ساڵانی نەوەدەکانەوە کەوتبووینە ژێر کاریگەری عەرەب زمانانەوە بۆیە لەزۆر ڕوەوە دواکەوتووبوین هەتا لە گەورەکردن و پەروەردەکردنی منداڵەکانیشمان لە ڕووی ڕێژەی و چەندێتی و چۆنیەتیەوە لەدوای ڕاپەرینەوە ڕاستەوخۆ زۆرینەی سنوری هەرێمی کوردوستان کەوتە ژێر کاریگەری وڵاتی ئێران  لەڕووی ئەدەبی و کلتور و زمان و فەرهەنگ و زانستەدەروونیەکانەوە تاڕادەیەک بوینە خاڵی وەرچەرخانێکی مێژووی و مەعریفی لە ناوچەکەدا تازیاتر گرنگی بە لێکتێگەشتن و پەیوەندی فەرهەنگی و کلتوری زیاتر بدرێت زیاتر ڕۆشنبیر و ڕۆشنفکر و عەقڵی کراوەدەبێت.
کامەران کەریم