مامۆستایەکی زانکۆ لە هەرێمی کوردستان  بۆ زایەڵە:  هەماهەنگی لەگەڵ ئێران گرنگە

(0) / / گفتگو / زایەڵە هەرێمی کوردستان ئێران شەماڵ ئەحمەد


May 21, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – مامۆستایەکی زانکۆ لە هەرێمی کوردستان پێوەندی پتەوی هەرێم لەگەڵ ئێران بە گرینگ دەزانێت.

شەماڵ ئەحمەد مامۆستای  زانکۆ لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، گومان لەوەدا  نییە کە جیهانی ئەمڕۆ بە ئەندازەیەکی زۆر جیهانێکی کراوە و پێکەوە بەستراوە، لەهەمانکاتدا جیهانێکە کە تیایدا کاراکتەرەکان دەوڵەتی بن یان سیفەتی دەوڵەتیان نەبێت، یەکتری تەواو دەکەن، ئەم بابەتە تەنیا لە ڕایەڵەکانی زانستی و کلتوری و ڕۆشنبیریدا ڕەنگینەداوەتەوە، بەڵکو مێژووی چەندساڵی ڕابردوو ئەوەی سەلماندووە کە بوونی ڕایەڵەیەکی پتەو لەپەیوەندی، لەهەموو لایەنەکانەوە، گرنگی گەورەی هەیە.

جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە؛ بۆ نمونە لەبوارەکانی ئابووری و دارایی و سەربازی و ئاسایشی ناوچەکە، بەتایبەتی کەهەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران لەچەندین لایەنەوە هاوبەش و هەماهەنگن.

کامەران کەریم